چوارچێوەی هەماهەنگی داوا دەكات بودجە و یاسای نەوت و غاز لە پێشینەی كاری پەرلەمان بێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبووەوە و داوا دەكات بودجە و دەركردنی یاسای نەوت و غاز كاری لە پێشینەی پەرلەمانی عێراق بێت، داواش لە سەرۆك كۆماری عێراق دەكات، سزاكانی لە سێدارەدان كە لە دژی ئەو تاوانبارانەی تێوەگلاون لە خوێنڕشتنی عێراقییەكان پەسەندبكات.

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویانكردەوە، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان سەبارەت بە دوایین پێشهاتەكانی رەوشی عێراق ئەنجامداوە.

لە كۆبوونەوەكەشدا رەوشی ئەمنی و رێگریكردن لە پەلاماری تیرۆریستی تاوتوێكراون و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش كە لە كۆبوونەوەكە ئامادەبوو رێكارەكانی هێز و دامەزراوە ئەمنییەكانی لەوبارەیەوە خستەڕوو.

لە راگەیەندراوەكەدا داوایان لە د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆماری عێراق كردووە رەزامەندی دەرببڕێت لەسەر سزای لەسێدارەدان كە بۆ ئەو تاوانبارانە دەرچووە كە خوێنی عێراقییەكانیان رشتووە.

جەختیشیانكردەوە لە پشتیوانیكردنی هەنگاو و رێكارەكانی حكومەت بۆ ئەنجامدانی خزمەتگوزاری، بە تایبەت بۆ هەژاران.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، چوارچێوەی هەماهەنگی وەرزی نوێی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانیان تاوتوێكرد و جەختیانكردەوە لەسەر گرنگی یاسای هەڵبژاردنەكان و كۆمیسیۆن و نەوت و غاز و بودجە، داواشیانكرد بە پەلە لیژنەكانی ئەنجومەنەكە یەكلابكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا