وەزارەتی دەرەوەی ئێران: تاران پشتیوانی لە مۆسكۆ دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیای فەرمی ئێران، لە زاری ناسر كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویكردەوە، ئێران پشتیوانی لە سەروەری یاسا لە رووسیا دەكات و پێشهاتەكانی ئەم دواییە بە بابەتی ناوخۆیی ئەو وڵاتە دەزانێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە ئاماژەدان بە پشتیوانیكردنی سەروەری یاسا راستەوخۆ مەبەستی لە مانەوە و پاڵپشتیكردنی هەنگاوەكانی حكومەتی مۆسكۆیە دژ بە گرووپی ڤاگنەر.

ئەم راگەیاندنەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاوكات بوو لەگەڵ پەیوەندیەكی تەلەفۆنی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا، لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی رووسیا كە پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ رووسیا راگەیاند لە بەرامبەر ئەو هەڵگەڕانەوە چەكدارییەی گرووپی ڤاگنەر لە دژی سوپای رووسیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا