پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە هەولێر مۆڵ لە شاری هەولێر ژمارەیەكی زۆر دوكان سووتاون و زیانی ماددی زۆریشی لێكەوتۆتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئاگرێك لە هەولێر مۆڵ لەسەر جادەی 30 مەتری بەربوو بەهۆیەوە لە کۆی 150 دوکانی مۆڵەکە نزیکەی 100 دوکانییان بەتەواوی سوتاون و ئەوانی دیکەش زیانی ماددی زۆریان لێكەوتوە.
پێشتریش چەند جارێك ئاگر لەو مۆڵە كەوتووەتەوە.
لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە تا ئێستا هۆكاری رووداوەكە نەزانراوە و دەزگا فەمییەكان هیچ زانیارییەكیان لەبارەیەوە نەخشتووەتە روو.