كەشتییەكی فڕۆكە هەڵگری ئەمریكا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێدەهێڵێت

پۆڵەتیك پرێس

كەشتییەكی فڕۆكە هەڵگری ئەمریكا رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی جێهێشت، وەزارەتی بەرگری ئەمریكاش هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، كەشتی فڕۆكە هەڵگری “یو ئێس ئێس نیمیتز” ناوچەی ژێر دەسەڵاتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكای لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاڕاستەی بنكەی سەربازی “نورفولك” لە ویلایەتی ڤێرجینیا جێهێشتووە.

سەرچاوەیەك لە پنتاگۆن هۆكارەكەی ئاشكراكردووە، رایگەیاندووە، كشانەوەی ئەو كەشتییە فڕۆكە هەڵگرە ئامانج لێی پەیامێكی دڵنیاییە كە ئەمریكا گرژی زیاتری لەگەڵ ئێران لە ناوچەكە ناوێت.

بەپێی بەیاننامەكەی پنتاگۆن، كشانەوەی ئەو كەشتییە فڕۆكە هەڵگرە، بە فەرمانی كریس میللەر وەزیری بەرگری ئەمریكا بە وەكالەت بووە.

ژمارەی تیمی كەشتی فڕۆكە هەڵگری نیمیتز نزیكەی پێنج هەزار كەسە، بەدرێژایی ساڵانی رابردوو لەو كەشتییەوە سەرپەرشتی چەندین پرۆسەی سەربازی و ئاسمانی كراوە لەعێراق و ئەفغانستان، بەتایبەتیش دژ بە چەكدارانی داعش.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا