عێراق بەرهەمی جۆ هەناردە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

عێراق خۆی ئامادە دەکات بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی جۆی ناوخۆیی، ئەوەش ماوەیەکی دوورودرێژە لە مێژووی عێراقدا رووی نەداوە لەدوای ئەوەی بە گەورەترین کڕیاری گەنم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەژماردەکرێت.

حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، حکومەت پلانی هەیە لە هەفتەی داهاتوودا دەست بکات بە فرۆشتنی ٧٠٠ هەزار تەن دانەویڵە لە بازاڕی زیادکراودا، بەجۆرێک یەک تەن دانەوێڵە بە ١٢٥ دۆلاری ئەمریکی دەفرۆشرێت.

باسی لەوەشکرد، رەنگە ئەو نرخە سەرنجی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و ئوردن و وڵاتانی ئەفریقای باکور بەلای خۆیدا رابکێشێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هۆکاری زیادبوونی رێژەی جۆ ئەو یەدەگی ئاوەیە کە پار عێراق هەیبووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا، ئەمساڵ بارانی بەخوڕ رێژەی دانەوێڵەی لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا