داود ئۆغلۆ رەخنەی توند لە ئەردۆغان دەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی حزبی ئایندەی تورکیا رایگەیاند، ئەردۆغان و خێزانەکەی گەورەترین نەگبەتین رووبەڕووی تورکیا بوونەتەوە.

ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆکی حزبی ئایندەی تورکیا رەخنەی توندی لە سەرۆکی وڵاتەکە گرت و وتی: ئێوە نەگبەتین، گەورەترین نەگبەتی کە بەرۆکی ئەم گەلەی گرتووە ئەو سیستمی بەڕێوەبردنەیە کە وڵاتەکەی گۆڕیوە بۆ کۆمپانیایەکی خێزانی کارەساتبار.

ئۆغلۆ لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە مێرسینی باکوری کوردستان لە وەڵامی ئەردۆغان کاتێک داوای ئارام گرتنی لە گەلەکەی کرد رایگەیاند، گەلی تورکیا ئارام دەگرێت، بەڵام هەتا کەی؟ کێ هۆکاری ئەم نەگبەتییەیە؟ ئەگەر ئەردۆغان مەبەستی ئارامگرتنە لەسەر هەژاری و بێکاری و گەندەڵی و ستەم، پێویستە بپرسین کێ هۆکاری هەموو ئەمانەیە؟

ئەوەشی خستەڕوو، ئەردۆغان دەیەوێت دۆخی سیاسی تورکیا بۆ سیاسەتی خۆی بەکاربهێنێت بەمەبەستی مانەوە لەسەر دەسەڵات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، مانگی ئەیلولی رابردوو، ئەحمەد داود ئۆغلۆ هێرشی کردە سەر ئەردۆغان و وتی: سیاسەتەکانی ئەو لە قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تورکیای تەنیا کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا