بافڵ تاڵەبانی: درێژەپێدەری ڕێبازی مام جەلال دەبین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە بۆنەی ٣٢هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی ژنانی كوردستانەوە هاوسەرۆكی یەكێتی پەیامێك پیرۆزبایی ئاڕاستەكردن و داوایكرد، هاوشانی گۆڕانكارییە ریشەییەكانی یەكێتی ئەوانیش بەگڕوتینێكی ترەوە خۆیان رێكبخەنەوە، دەشڵێت “درێژەپێدەری ڕێبازی مام جەلال دەبین”.

لە پەیامەكەی بافَل تاڵەبانیدا هاتووە، “بەرێزان سكرتێر و سكرتاریەت و ئەندامانی یەكێتیی ژنانی كوردستان بە بۆنەی ٣٢هەمین ساڵەی دامەزراندنی رێكخراوە تێكۆشەرەكەتان گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەكەم”.
دەشڵێت، “هیوادارم ئەم یادە ببێتە مایەی یەكخستنی هەوڵەكان بۆ بەدیهێنانی مافەكانی ژنان و گۆڕانكاری لەخەباتی پیشەیی ژناندا”.

ئەوەش هاتووە، یەكێتی ژنانی كوردستان وەك رێكخراوێكی شۆڕشگێڕ، تێكۆشەر و كاریگەری نێو خەباتی ژنان خاوەن مێژویەكی پڕ شانازی و دەستكەوتە، كە ئەمە دەبێت هانتان بدات لەسەر خەرمانی ئەو شانازییە بەردەوام بن و سورتربن بۆ پێشڕەوایەتیكردن و سەرخستنی داوا و داخوازییەكانی ژنان و هەماهەنگ بن بۆ دەركردن و پارێزگاریكردن لەو پرۆژە یاسایانەی پارێزەری مافەكانی ژنان دەبن.

دەشڵێت، “هاوشانی گۆڕانكارییە ریشەییەكانی یەكێتی ئێوەش بەگڕوتینێكی ترەوە خۆتان رێكبخەنەوە و پێشەنگی كاروانەكە بن.”

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەی هاوسەرۆكی یەكێتیدا ئاماژە بەوەدەكات، لەم یادەدا دووپاتی دەكەنەوە كە درێژەپێدەری رێبازی مام دەبن و بە هەمان بیروباوەڕەوە پارێزەری بەدیهێنانی مافەكانی ژنان بن و خەبات بكەن لەپێناو جێبەجێكردنی خواستەكانتان و یەكسانی جێندەری و رووبەڕووبوونەوەی پێشێلكارانی مافەكانی ژنان، بەهەموو توانایەكیشیەوە رێگردەبێت لەپەنابردن بۆ توندوتیژی و بەزاندنی سنووری ئازادییەكانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا