پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 90 دۆلار و سێ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، “لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 90 دۆلار و سێ سەنت و یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 86 دۆلار و 82 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەیان پێوەدەکرێت”.
ئەوەش لەکاتێکدایە بۆ یەکەم جار لەماوەی حەوت ساڵی ڕابردووda، ڕۆژی هەینی 28ی کانوونی دووەمی 2022، نرخی نەوت 90 دۆلاری تێپەڕاند.