دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی کوشتنی هاوڕێکەیان دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، دوو کەسیان دەستگیرکردووە، کە 4ی ئەم مانگە هاوڕێکەی خۆیان کوشتووە.

پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، شەوی 4ی ئەم مانگە بریندارێک بەناوی (و . ٲ . م ) ڕەگەزی نێر و لەدایکبووی 2002 دانیشتووی گەڕەکی ڕاپەڕینی قەڵادزێ گەیەندرایە نەخۆشخانە و بەهۆی سەختی برینەکەی بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، بەڵام لەڕێگا گیانی لەدەستدا.

ڕوونیکردەوە، دوای چەند ڕۆژێک لە ڕوداوەکە، لەلایەن ئاسایشی قەزای ماوەتەوە دوو هاوڕێی خۆی بە تۆمەتی کوشتنی دەستگیرکران و دواتر ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین کران.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و بەبڕیای دادوەر بە ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی هەردووکیان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا