بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان زیادیکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەنتەری میدیای دیجیتاڵی بەپێی ئامارێک بڵاویکردەوە، لە عێراق ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان 31 ملیۆنی تێپەڕاند.

سەنتەری میدیای دیجیتاڵی(DMC)، لە ئامارێکدا رایگەیاند، لە عێراق بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییە جیاوازەکان گەیشتووەتە 31 ملیۆن و    950 هەزار بەکارهێنەرا، کە دەکاتە %69.4ی کۆی گشتی دانیشتووانی عێراق.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەم ئامارە لەڕۆژی 23ی شوباتی ئەمساڵدا دەرچووە و بەراورد بە دوایین ئاماری ساڵی ڕابردوو ڕێژەکە زیادیکردووە.

ڕوونیکردەوە، ژمارەی بەکارهێنەران لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان جیاوازبووە، بەم شێوازەی خوارەوە:

تيك توك:

لەئەمساڵدا 31.95 ملیۆن بەکارهێنەر هەبووە  لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو 23.88 ملیۆن بەکارهێنەر بووە.

فەیسبووک:

19 ملیۆن و 30 هەزار بەکارهێنەر ، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو 17 ملیۆن و 95 هەزار بەکارهێنەر بووە.

یوتیوب:

ژمارەی بەکارهێنەرانی گەیشتە 22.80 ملیۆن بەکارهێنەر، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو 24.30 ملیۆن بەکارهێنەر بوو.

ئینستاگرام:

18 ملیۆن و 25 ملیۆن کەس، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو 24 ملیۆن کەس بووە.

ماسنجەری فەیسبووک:

15.70 ملیۆن بەکارهێنەر، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو 15.10 ملیۆن بەکارهێنەر بوو.

چاتی خێرا:

17.74 ملیۆن بەکارهێنەر، لە کاتێکدا 16.10 ملیۆن بەکارهێنەر بووە.

ئێکس:

ژمارەی بەکارهێنەران بووەتە دوو ملیۆن و 55هەزار بەکارهێنەر، لە کاتێکدا ژمارەی بەکارهێنەرانی دوو ملیۆن و 50 هەزار بەکارهێنەر بووە.

لینکیدئین:

ژمارەکەیان بۆتە یەک ملیۆن و 90 هەزار کەس، دوای ئەوەی ژمارەی بەکارهێنەران یەک ملیۆن و 70 هەزار کەس بووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا