پۆلیسی تورکیا لە ئامەد چەندین ڕۆژنامەنووسی دەستگیرکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی تورکیا لە ئامەد هەڵیکوتایە سەر ماڵی چەند ڕۆژنامەنوسێک و زیاتر لە 15 ڕۆژنامەنووسی دەستگیرکرد.

میدیاکانی نزیک پەکەکە بڵاویان کردەوە، “لەو هەڵکوتانەدا هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات سەردار ئاڵتان و بەڕێوەبەری ژن نیوز سافییە ئالاگاش، سەرنووسەری ژن نیوز گوڵشەن کۆچوک و سەرنوسەری ئاژانسی میزۆپۆتامیا عەزیز ئۆروچ دەستگیرکراون”.

هاوکات، “پۆلیسی تورکیا ڕۆژنامەنووسان عومەر چەلیک، سوعاد دۆغوخان، رەمەزان گەجیکەن، بێریڤان کاراتۆراک، ئەسمەر تونچ، نەشە تۆپراک، زەینەل عابدین بولوت، مەزڵوم دۆغان گولەر، محەمد شاهین، ئەلیف ئونگور، ئیبراهیم کۆینجو و ڕەمزییە تەمەل دەستگیرکران”.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی میدیاکانی نزیک پەکەکە، “لەو هەڵکوتانەدا پۆلیس دەستیشی بەسەر تەلەفون و کەلوپەلە دیجیتاڵییەکانی رۆژنامەنووسیاندا گرتووە”.

ئەوەش هاتووە، “لە هەمان کاتدا پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەى ژن نیوز لە ناوچەى یەنی شەهیری ئامەد. لەو هەڵکوتانەدا دەستگیرا بەسەر  کۆمپیوتەر، دیسکی کۆمپیوتەرەکان، گۆڤار و کتێبەکانی نووسینگەکەدا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا