پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند بڕیارە سەرەتای ساڵی داهاتوو حكومەتی عێراق پڕۆژە یاسایەك بۆ هەمواركردنی بەشێك لە بڕگە و مادەكانی یاسای بودجەی 2024 پێشكەش بكات و بەشێكیان پەیوەندییان بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: بڕیارە حكومەتی عێراق پڕۆژە یاسایەك بۆ هەمواركردنەوەی بەشێك لە بڕگە و مادەكانی یاسای بودجە پێشكەشی پەرلەمان بكات، لەنێویاندا هەمواركردنی دیاریكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بەپێی خەرجیی فیعلی پارێزگا و ناوچەكانی دیكەی عێراق.
هەرێم كەمال ئاغا ئاماژەی بەوەدا، ئەو بڕگە و مادانەی هەمواردەكرێنەوە كەمن، پەیوەندییان بە چەند بابەتێكی دیاریكراوەوە هەیە.
سەبارەت بە ژمێرەی كۆتایی و تەرازووی پێداچوونەوەش، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی وتی: بڕیارە ئەو خشتانە ئامادەبكرێن و لەگەڵ هەموارەكەدا رەوانەی پەرلەمان بكرێن.