یەكێتی ئەوروپا سزاكانی سەر رووسیا درێژ دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەكێتیی ئەوروپا بڕیاریدا ئەو سزا ئابووریانەی كە بەسەر رووسیادا سەپێندرابوو بۆ ماوەی شەش مانگی دیكە درێژبكاتەوە.

ئەنجوومەنی ئەورووپا لە رایگەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە بڕیاردراوە سزا ئابوورییەكانی سەر رووسیا تا 31ی كانوونی دووەمی 2023 درێژ بكرێتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو كە سەپاندنی سزای ئابوورییەكان بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2014 بە بیانووی ناسەقامگیركردنی ئۆكرانیا لەلایەن رووسیا دەستی پێكردووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، سزاكان لە ئێستادا فراوانتر بوون و بوارەكانی دارایی، وزە، پیشەسازیی، گواستنەوە، تەكنەلۆژیا و كەلوپەلی گرانبەها دەگرێتەوە.

دوای سەرهەڵدانی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا لە شوباتی رابردوو، یەكێتی ئەورووپا حەوت پاكێجی سزای بەسەر مۆسكۆدا سەپاند كە بەپێی سزاكان رێگریی دەكرێت لە هاوردەكردنی زێڕ و نەوت و خەڵوز لە رووسیاوە، هەروەها ژمارەیەك لە بانكەكانی رووسیا لە سیستەمی پارەدانی جیهانی “SWIFT” دەركران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا