تەندروستی جیهانی لەسەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك لە هەڵەبجە هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێكخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی هەرێم، پلانێكی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوكردنی پەردەی مێشك دادەنێن.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ناوەندی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك هەڵەبجەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، زۆربەی تووشبووان منداڵانی سەرووی شەش ساڵن و هیچ حاڵەتێكی مردن بە نەخۆشییەكە تۆمار نەكراوە.

باس لەوەشكراوە، لە دوو هەفتەی رابردوو رێژەی تووشبووان زیادبوونی لەناكاوی تۆماركردووە.

نیشانەکان:

1- شیرخواردنی کەمدەبێتەوە

2- رشانەوە

3-بێزاری

4- تای بەرز

5-گەشکە

6-لەوانەیه پلەی گەرمی لەشی دابەزێت

7- لەشی نەرم دەبێت

8- شەکرەی خوێنی دابەزێت

9- ئەو بەشەی لە کەللـه‌ی سەردا مەڵاشووی پێ دەڵێن بەرەو دەرەوە دەردەچێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا