ژمارەی کوژراوان لە کەرتی غەززە چوار هەزار کەسی تێپەڕاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، بەتەنها بەهۆی هێرشەکانی شەوی ڕابردووەوە بۆ سەر کەرتی غەززە 50 کەس کوژراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە22ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاشکرایکرد، لە سەرەتای جەنگەوە تائێستا ژمارەی کوژراوان لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە چوار هەزار و 400 کەس، کە زیاتر لە هەزار و 750 کەسیان منداڵ و 970یان ژنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینەوە 88 کەس لە کەرتی ڕۆژئاوا کوژراون.

لەرۆژی 7ی مانگی تشرینی یەکەمەوە، جەنگ و پێکدادان لەنێوان ئیسرائیل و فەڵيستین دەستیپێکردووە و تائێستاش بەردەوامە، کە بەهۆیەوە قوربانییەکی زۆر لە هەردوولا کەوتووەتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا