بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی دایکی کۆسرەت ڕەسوڵ: دایکێکی خۆڕاگر و نمونەیی بوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی کۆچی دوایی دایکی کۆسرەت رەسول، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، “بەڕێز کاک کۆسرەت رەسول، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زوبێدە سەعید ئۆمەر) دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت”.

وتیشی، “لە نزیکەوە خۆم بە ھاوخەمتان دەزانم و لەڕێی ئێوەشەوە پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم”.

لە درێژەدا ئاماژەی بەوەکرد، “خاتوو زوبێدە، دایکێکی خۆڕاگر و نموونەیی بوو کە لە تەمەنیدا بەھۆی ھەڵوێست و رۆڵ و بەشداریتان لە شۆڕشی نوێ و خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان، تووشی زەحمەت، ماندوبوون و دەربەدەری زۆر بووە، کە ئەمەش ورەی پۆڵاینی بە ئێوە بەخشی و ھیچ رۆژێک بنەماڵەکەی سارد نەبووەوە لە پشتیوانیکردنی شۆڕش و خەباتی رەوای گەلی کورد”.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆیە شێرەژنێکی ئاوا گەورە و کۆڵنەدەر کە ژیانئاوایی دەکات خەمێکی قوڵ لای ئێمە و ئێوەش جێدەھێڵێت، بەم بۆنە خەمناکەوە لە خوای گەورە داواکارین سەبر و ئارامی بە ھەموومان بدات، ئەمە دواناخۆشی بێت و جێگای خوالێخۆخشبووی دایکتان بەھەشتی بەرین بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا