نوێنه‌ری زه‌رده‌شتیه‌كان: پیر لوقمان تێكده‌ره‌ و به‌زه‌رده‌شتیی نازانین

پۆڵەتیك پرێس
نوێنەری زەردەشتییەكانی کوردستان وەڵامی وتەكانی “پیر لوقمان”ی دایە و رایگەیاند، ئەوان لەژێر سایەی پێكەوە ژیان كاردەكەن و هەوێنی پێكەوەژیانی سەرجەم ئاینەكانن لەهەرێمی كوردستان.

ئاوات حوسامەدین، نوێنەری زەردەشتییەكانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی:” ئەوكەسەی قسەی كردووە بەناوی زەردەشتییەكانەوە ئێمه‌ بە زەردەشتی نازانین، بەڵكو دەنگێكی گوماناوی و تێكدەرانەیە دژ بە دینی زەردەشتی”.

وتیشی:”لە چوارچێوەی پرۆسەی پێکەوە ژیانی ئاینی لە کوردستان کە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی سەرپەرشتی دەکات، هەشت ئاین بونیان هەیە سێ له‌و ئاینانه‌ بەڕێوەبەرایەتییان هەیە و پێنجی دیكەیان بەشێوەی خۆبەخشی كاری خۆیان دەكەن و سەرجەمیان رێز لە هەموو ئاینەکانی کوردستان دەگرن”.

ئاوات حوسامەدین راشیگەیاند، لێدوانەكانی پیر لوقمان بۆ تێکدانی ئارامی هەرێمی کوردستانەو دەیەوێت ڕق و کینە لە نێوان ئاینەکانی هەرێمی کوردستان بچێنێت و ئاشتی و پێکەوەژیانە لە نێوان پێکهاتەکانی کوردستان تێكبدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا