بارەگای مەلیك مەحمود لە سلێمانی نۆژەندەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامی سلێمانی و بەرێوبەری شوێنەواری سلێمانی و رێكخراوی C.D.O یاداشتی نۆژەنكردنەوەی بارەگای شێخ مەحمودی نەمریان واژووكرد.

دوای كۆبونەوەیەك بە بەشداری بەرێوبەری شوێنەواری سلێمانی و سەرۆكی رێكخراویC.D.O و ژمارەیەك لە كەسایەتی و پارێزەرانی كەلەپوریی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی رایگەیاند: بارەگای یەكەم مەلیكی كوردستان (شێخ مەحمودی نەمر) پێشترلەلایەن حكومەتی هەرێمەوە پارەی بۆ تەرخان كرا، بەڵام بەهۆی كێشەی داراییەوە نۆژەنكردنەوەكە تەواونەكرا، ئێستە رێكخراوی C.D.O بە خەرجی خۆیان قۆناغێكیتری نۆژەنكردنەوەكە دەستپێدەكەن و پرۆسەكە تەواودەكرێت.

وتیشی: هەر لەناو ئەو گەڕەكە كەلەپورییانەدا چەند خانوویەكیتریش لەلایەن خاوەنەكانیانەوە نۆژەن دەكرێنەوە كە شایەنی دەستخۆشین.

راشیگەیاند : دەمانەوێت بەهەموومان ئەو سیما كەلەپورییەی سلێمانی بپارێزین و لەو رووەوە كاری باشمان كردووە بەتایبەت كە رێگەمان لە دروستكردنی گەراج و دروستكردنی بینای بازرگانی گرتووە.

قائیمقامی سلێمانی تەئكیدیكردەوە كە بەپێی یاسایەك كەلە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە هەركەس و لایەنێت دەستكاری رەسەنایەتی ئەو لایەنە شارستانییەی سلێمانی بكات رووبەڕوی دادگای دەكەینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا