چوار كەس خۆیان بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر كاندید كردووە

پۆڵەتیك پرێس

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێركردووەتەوە و تا ئێستا چوار كەس سی ڤی خۆیان پێشكەشی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێركردووە.

ژیان ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە فراكسیۆنی پارتی بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، جگە لە ئومێد خۆشناو كە كاندیدی پارتییە، هاوكات سێ‌ كەسی دیكەش سی ڤییان پێشكەشی ئەنجومەنی پارێزگا كردووەو دەیانەوێت ببنە پارێزگاری هەولێر.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای كۆتایهاتنی ئەو وادەیەی كە بۆ پێشكەشكردنی سی ڤی دانراوە، ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر وادەیەك بۆ دانیشتنی ئەنجومەن و دەنگدان بە پارێزگاری نوێی هەولێر دیاری دەكات.

بەپێی نووسراوی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رۆژی شەشی ئەم مانگە دواین وادەیە بۆ دیاریكردنی پارێزگاری هەولێر، تا ئەو وادەیەش هەر كەسێك بیەوێت ببێتە پارێزگار ئەوا دەتوانێت سی ڤی خۆی ئاڕاستەی ئەنجومەنەكە بكات.

لە چەند رۆژی رابردودا لەلایەن پارتییەوە بە فەرمی ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان وەكو كاندیدی ئەو حزبە بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر دیاریكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا