راگەیەندراوی کۆبوونەوەی چوارچێوەی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغدا بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی رۆژی شەممە (6ـی نیسانی 2024)، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە کۆشکی حکومی لە بەغدا بە ئامادەبوونی هەریەکە لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان  کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و چەند پرسێکی هەنووکەیی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری‌و هەنگاو و رێکارەکانی حکومەت لە باشترکردنی دۆخی ئابووری‌و بژێویی هاوڵاتییان لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق، لە ژێر رۆشنایی سەقامگیری‌و گەشەسەندنی بەردەوام کرا”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “لە کۆبوونەوەکەدا باس لە سەردانی داهاتووی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرا، هەروەها دۆسیە و بابەتانەی کە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، لە سەردانەکەدا باسکران”.

سەرکردەکانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت پشتگیری خۆیان بۆ سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا دەربڕی و جەختیان لەسەر متمانەی خۆیان بە شاندی عێراقی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەت کردەوە “لە چوارچێوەیەک کە سەردانەکە لە بەرژەوەندی عێراقییەکان و ئاسایش و سەقامگیری و گەشەپێدان بێت”.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە “گرفتە هاوبەشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کران، و رێگاکانی چارەسەرکردنیان بەگوێرەی ئەوەی لە دەستووردا هاتووە خرانەڕوو، و هەموو هەوڵێک بۆ بەردەوامبوون لە هاوبەشییەکی بنیاتنەر کە ببێتە هۆی چەسپاندنی سەقامگیری و پاڵپشتی لە بەرژەوەندی گەلانی عێراق بە هەموو مەزهەب و پێکهاتەکانەوە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پابەندبوون بە مەرجەکانی ئەو رێککەوتنە سیاسییەی کە لەنێوان هەردوولا ئەنجامدراوە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا