پەروەردەی ڕۆژهەڵات بۆ ساڵی نوێی خوێندن فۆڕمی وانەبێژی دابەشناکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات بۆ ساڵی نوێی خوێندن فۆڕمی وانەبێژی دابەشناکات داواش لە دەرچووی کۆلێژەکان دەکات بۆ ئەو مەبەستە سەردانی پەروەردە نەکەن.

لەوبارەیەوە گۆنا قادر لێپرسراوی خۆیی بنەڕەتی ئاشکرای کرد، “بۆ ئەمساڵی خوێندن ناتوانین فۆڕمی وانەبێژی دابەش بکەین لەبەرئەوەی پێویستیمان بە وانەبێژی نوێ نییە”.

دەشڵێت، “ژمارەیەکی زۆری داواکاری وانەبێژی ساڵانی ڕابردوو لە لیستی یەدەگ تۆمارکراون و نەتوانراوە شوێنیان بۆ دابینبکرێت”.

هاوکات داوای لە دەرچوی کۆلێژەکان کرد سەردانی پەروەردە نەکەن بۆ ئەو مەبەستە و وتیشی، “لەکاتی پێویستیدا لە پەیجی پەروەردەوە ئاگاداری بڵاو دەکەینەوە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا