دادگای فیدڕاڵی عێراق کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ڕاگرت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەشێوەیەکی کاتیی ڕابگرێت هەتا ئەو کاتەی ئەو سکاڵا یاسایییانە یەکلایی دەبنەوە کە دژی بەرئەنجامەکانی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان تۆمارکران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق، کە بەرزترین دەسەڵاتی دادوەری عێراقە، چەند بڕیارێکی دەرکرد لەبارەی ڕاگرتنی کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەشێوەیەکی کاتیی، ئەوەش لەدوای ئەو دوو سکاڵایەی لەلایەن باسم خشان و مەحمود داود سەلمان، ئەندامانی پەرلەمانی عێراق تۆمارکران.

لە درێژەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵیدا هاتووە، “بڕیارەکە بە کۆدەنگی تەواوی دەسەڵاتەکان دراوە و سکاڵاکانیش دژی ئەوە تۆمارکراون، گوایە پێشێلکاری یاسایی و دەستووری لە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی عێراقدا ڕوویداوە”.

ڕۆژی یەکشەممە 9ی 1ی 2022 یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو تیایدا محەمەد حەلبوسی و حاکم زاملی و شاخەوان عەبدوڵـڵا وەک سەرۆک و جێگری یەکەم و دووەمی سەرۆکی پەرلەمان دیاریکران.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک