هێلی گەرمی پێوەری زیرەك لەسلێمانی دەكەوێتە كار

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێڵی گەرمی (Call center)ی پێوەری زیرەكەوە ئامادەیە بۆ وەڵامداوەو چارەسەركردنی كێشەكانی هاوڵاتیان.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پڕۆژەی تۆڕی زیرەك پڕۆژەیەك و ئەزمونێكی نوێیە لە كوردستاندا، لەكاتی بوونی هەركێشەیەك پێویستە هاوڵاتی كە پەیوەند بەهێڵی گەرمی سەنتەرەوە دەكات، ژمارەی ئەو (بۆردە) ی لای خۆی تۆمار كردبێت كە هاوبەشی لێوە ڕاكێشاوە و لەسەر دەرگای بۆردی سەر ستونی كارەباكە نوسراوە بۆ نمونە (E056782) كە ژمارەیەكە بە پیتی E دەست پێ دەكات و (6) ژمارەی لە دواوە نوسراوە، لەبەر ئەوەی لە شەودا بە هۆی تاریكییەوە ژمارە بە زەحمەت دەخوێنرێتەوە.

راگەیەندراوەكەی كارەبای سلێمانی ئاماژە بەوەشدەكات، لە ئێستا سەنتەری پەیوەندییەكانی پێوەری زیرەكی كارەبا لەسلێمانی كە بەهێڵی گەرمی پێوەری زیرەك دەناسێنرێت ئامادەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی كوژاندنەوەی پێورەكانی هاوڵاتیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا