دەست بە دابەشكردنی دەرماڵە بەسەر خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێوە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی پاڵپشتی دارایی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، د.ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا لە سلێمانی لەگەڵ د.ماكوان جەمیل بەڕێوەبەری لقی سلێمانیی بانكی هەرێم كۆبووەتەوە و بڕیاردراوە لە سبەنێوە دەستبكرێتەوە بە دابەشكردنەوەی دەرماڵە بەسەر خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا د.ماكوان جەمیل جەختیكردووەتەوە كە خزمەتكردنی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی لە پێشینەی كارەكانیان دەبێت و هەموو هەوڵی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆئەوەی خوێندنی باڵا و سەرجەم سێكتەرەكانی تر، كێشە و گرفتیان بۆ دروست نەبێت و هاوكاری سەركەوتن و سەرخستنی پڕۆژەكانی زانكۆكان بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا