وەزارەتی خوێندنی باڵا شایستەی دارایی بەشێك لە دەرچوان و كاندیدانی تواناسازی دابەشدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری دەرچوان و كاندیدانی تواناسازی دەكات، سەردانی وەزارەتەكەیان بكەن، بۆ ئەوەی چەكی پارەكانیان وەربگرن.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە: دەرچوان و كاندیدانی تواناسازی ئەوانەی ناویان لە “لیستی ناوی دەرچوان و كاندیدانی تواناسازی” هەیە، پێویستە لە (17_7_ 2022) بە دواوە سەردانی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا/ بەڕێوەبەرایەتی تواناسازی، بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەكی پارەی شایستەی دارایی لیستی ژمارە (1)

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەم لیستە تایبەتە بە تێچووی خوێندنی (Tuition fees) ئەو كاندیدانەی كە پاكتاوی داراییان ئەنجامداوە و هیچ بڕە پارەیەكیان وەرنەگرتووە، لەگەڵ ئەو كاندیدانەی تاكو ئێستا بەردەوامن لە خوێندن، بە مەرجێك ئەم دۆكیۆمێنتانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن:

1. پشتگیری شوێنی كار، كە بەردەوامە لە خزمەت، ئەگەر كاندید (5) ساڵ خزمەتی كردبوو لە شوێنەكەی ئەوا پشتگیری (5) ساڵ لەگەڵ خۆی بهێنێت.

2. ئەگەر كاندید خۆی ئامادە نەبوو، بەهەر هۆكارێك، ئەوا وەكیلەكەی پشتگیری خاڵی (1) لەگەڵ خۆی بهێنێت.

3. ئەگەر كاندید لە كەرتی تایبەت بێت، ئەوا دەبێت خۆیی یان وەكیلەكەی ئامادەبێت.

4. لە (17_7_2022) سەردانی دیوانی وەزارەت/ بەڕێوەبەرایەتی تواناسازی بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا