وەزارەتی خوێندنی باڵا دەوامی کەمکردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا كاتژمێرێك كاتی دەوامی فەرمانبەران كەمدەكرێتەوە و كاتژمێر 09:00 یەكەم وانە دەستپێدەكات.

ئەمڕۆ شەممە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان، وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی كەمكردنەوەی كاتی دەوامكردن راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوە دا، لە مانگی رەمەزاندا نیو كاتژمێر كاتی ئەو وانە پراكتیكییانەی دوو یان سێ كاتژمێرن كەمدەكرێنەوە.

ئاماژە بەوەش دراوە، دەسەڵات بە سەرۆكی زانكۆ دەدرێت بۆ رەچاوكردنی كاتی ئەو وانانەی لە كاتی ئێواراندان و دەكەوێتە كاتی بەربانگ بە شێوەیەك لە هەموو بارێكدا وانەكان (تیۆری و پراكتیكی)، نیو كاتژمێر پێش بەربانگی ئێواران كۆتاییان پێ بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا