بەفەرمی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە هەرێم دیاریکرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی یەكشەممە تەواوكەری مانگی رەمەزانی پیرۆزە و رۆژی دوشەممە، دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز.

وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی یەك شەممە، تەواوكەری مانگی رەمەزان دەبێت و دووشەممە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

ئێوارەی رۆژی شەممە 30-04-2022 پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەبەر نەبوونی بەڵگەی پێویست، بەهۆی بوونی هەور مانگ نەبینراوە كە ئەوەش پاساوێكی شەرعییە و سبەی دەبێتە تەواوكەری مانگی رەمەزان.

هەر رۆژی شەممە وەقفی سوننی عێراق دوای گەڕان بۆ مانگ رایگەیاند: سبەینێ تەواوكەری مانگی رەمەزان دەبێت و رۆژی دووشەممە، یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا