وەزارەتی خوێندنی باڵا سێ‌ رۆژ ماتەمینی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی هێرشكردنە سەر دوو مامۆستای زانكۆ و گیان لە دەستدانیان، چەند بڕیارێك لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە بۆ زانكۆ حكومی و تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان دەرچوو.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە، بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی هەردوو مامۆستای بە غەدر شەهیدكراو (د. كاوان ئیسماعیل) راگری كۆلێژی یاسا لە زانكۆی سەڵاحەدین و (د. ئیدریس حەمەخان) مامۆستا لە كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی سەڵاحەدین، سەرجەم زانكۆ و دامەزراوە زانستییەكانی سەر بە وەزارەتەكەمان رادەسپێرین:

1. داگرتنی ئاڵای وەزارەتەكەمان و زانكۆكان و دامەزراوەكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ.

2. راگرتنی سەرجەم چالاكییە زانستییەكان و مەراسیم و بۆنە و ئاهەنگەكانی دەرچوون لەسەرجەم زانكۆكان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا