ئیسرائیل: ناهێڵین ئێران ببێتە دەوڵەتێکی ئەتۆمی

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری بەرگری ئیسرائیل جەختی لەوەکردەوە، وڵاتەکەی لەهەر شوێن و کاتێکدا بێت رێگری لەئێران دەکات بۆ گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی.

بێنی گانتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵ 13 وتی: ئێمە لەگەڵ ئێران لەناکۆکیداین و پێویستە بەرگری لەخۆمان بکەین.

وتیشی: پلانمان داناوە بۆ ئەوەی رێگری بکەین لەوەی ئێران ببێتە دەوڵەتێکی ئەتۆمی و رێگری دەکەین لەرەفتارە نەرێنییەکانی لەناوچەکەمان.

بێنی گانتز ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەوان دەزانن کە ئێمە دەزانین چۆن مامەڵە بکەین”.

ئەم لێدوانەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل هاوکاتە لەگەڵ کۆبوونەوەی نەفتالی بێنیت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ بەرپرسانی بەرگری و دیبلۆماتکاران لەبارەی ئێران و بەرنامە ئەتۆمیەکەی و دانوستانەکانی ئێستای ڤیێنا کە لەنێوان ئێران و ئەمریکادا بەڕێوەدەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا