خۆپیشاندان لە بەغدا بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس

خۆپیشاندانەكانی عێراق بەردەوامەو ژمارەیەك خۆپیشاندەر لە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی پاردا داوای چاكسازی و رووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی دەكەن.

خۆپیشاندانەكە لە شەوی رابردوەوە دەستی پێكردو لە بەرەبەیانی ئەمڕۆشەوە جارێكی دیكە جارێكی دیكە خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەخت دەستیپێكردەوە كە هاوكاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر خۆپیشاندانەكانی ساڵی ساڵی رابردو كە بەهۆیەوە حكومەت هەڵوەشایەوە.

خۆپیشاندەران باس لەوەدەكەن، لەماوەی ساڵێكدا هیچ نەگۆڕاوەو حكومەت چاكسازی نەكردووە.

ئەوەش دەخەنەڕوو، هێشتا هێزە ئەمنییەكان خەڵك دەكوژن.

25ی مانگی 10ی ساڵی رابردو زنجیرەیەك خۆپیشاندان بەغداو بەشێك لە شارەكانی دیكەی عێراقی گرتەوە بەهۆیەوە دەیان خۆپیشاندەر كوژران، خۆپیشاندەران داوای ئەنجامدانی چاكسازی و رەخساندنی هەلی كاریان دەكرد، دواتریش بەهۆی بەردەوامی و فشاری زۆری خۆپیشاندەرانەوە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ناچاربوو كابینەی حكومەتەكەی هەڵبوەشێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا