پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی بازرگانی عێراق، لەپێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیاران بڕیاری قەدەغەکردنی گەنمی لە دەرەوەی وڵات دەرکرد.
وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە 1/4/2023 تا کاتی کۆتای تەسلیمکردنی گەنمی جوتیاران، ڕێگەنادرێت گەنم لە دەرەوەی وڵات هاوردەبکرێت.
ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبەستی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق و تێکەڵنەکردنی بە گەنمی هاوردە، وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەو بڕیارەی داوە.
ڕوونیکردەوە، ئەم بڕیارەی وەزارەتی بازرگانی عێراق، سەرجەم دەروازە سنوریەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.