لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ دوو خوشكەكەی‌ چەمچەماڵ كەسێك دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ فریاكەوتنی‌ چەمچەماڵ تۆمەتبارێكیان لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ دوو خوشكەكەی‌ چەمچەماڵ دەستگیركردووە.

 

سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی دەستگیركراوە، مامی دوو كچە كوژراوەكەن، هەوڵەكانیشیان بۆ دەستگیركردنی باوكیان چڕكردووتەوە و بەردەوامن لە گەڕان.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا تۆمەتبار كە مامی‌ دوو كچە كوژراوەكانە بەبڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ 406 لەیاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

 

رۆژی 9مانگی ئەیلولی ئەمساڵ تەرمی دوو ‏خوشكی تەمەن 17‌و 19ساڵ لە نزیك گوندێكی قەزای چەمچەماڵ ‏دۆزرانەوە هەر ئەو رۆژە تەرمەكان لە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ ‏پشكنینیان بۆ كرا، لە توێكاریی پزیشكیدا دەركەوت ئاسەواری لێدان و گولـلە بە جەستەیانەوە هەبووە.

دواتریش دادگا بڕیاری دەستگیركردنی بۆ باوكی دوو كچەكە دەركرد، بەڵام تائێستا دەستگیرنەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا