نوێترین زانیاری لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی ئەوكچەی شەوی رابردوو لە سلیمانی دۆزرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی نوێترن زانیاری لەبارەی تەرمی ئەو ژنەی شەوی رابردوو لە سلێمانی دۆزرایەوە دەخاتەڕوو.

شەوی رابردوو تەرمی ژنێک لە گۆڕستانی سەیوانی شاری سلێمانی دۆزرایەوە و تائێستا ناسنامەی دیار نییە.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و پۆلیس هەوڵەكانیان بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی ئەو تەرمە بەردەوامە، بەڵام تائێستا هیچ سەرەداوێكمان نەدۆزیوەتەوە”.

وتیشی “دەركەوتووە ئەو ژنە خنكێندراوە و شوێنەواری هیچ شتێكی دیكە بەجەستەیەوە نییە تائێستاش کەس بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکە نەهاتووە “.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا