پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەدوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری رەوانەکردنی 200 ملیار دینارەکەی دا، ئەمڕۆ دووشەممە پارەکە گەیشتە هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له چوارچێوه‌ی رێكکه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بڕی 200 ملیار دینار له حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خشتەی موچەی مانگی ئەیلولی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکانی راگەیاند و بڕیارە تا رۆژی پێنجشەممە موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکرێت.