پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئانالینا بێربووك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەسەردانێكی رانەگەیەندراو گەیشتە كێیڤی پایتەختی ئۆكرانیا و هاوكات رایگەیاند، لەپشتی ئۆكرانیا دەوەستن و لە هاوكرایكردنیان بەردەوام دەبن.
رۆژی دووشەممە 11ی ئەیلوولی 2023، ئانالینا بێربووك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەگەڵ گەشتنی بە كیێڤ رایگەیاند، سەردانەكەی بۆ جەختكردنەوەیە لەبەردەوامی پاڵپشتییەكانی بەرلین بۆ كیێڤ، چونكە ئۆكرانییەكان لەجێگەی ئەوروپا بەرگری لە ئازادی دەكەن.
ئانالێنا بێربووك ئاماژەی بەوەشدا، لەپشتی ئۆكرانیا دەوەستن و هاوكارییە سەربازی و داراییەكانی ئەڵمانیا بۆ ئۆكرانیا بەردەوامییان دەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ ئۆكرانیا وتی: لە ناوەڕاستی تەپوتۆزی بۆمبدا، لە بەرامبەر تانكەكانی رووسیا، ئۆكرانیا بە متمانە و ئیرادە بەرەو یەكێتی ئەوروپا و ئەندامێتی لەو یەكێتییە هەنگاوی نا.
چاوەڕوان دەكرێت لەسەردانەكەیدا بۆ كیێڤ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی و بەرپرسانی دیكەی ئۆكرانیا كۆببێتەوە.