ئامانجی كۆبونەوەكەی یەكێتی و گۆڕان ئاشكراكرا

پۆڵەتیك پرێس

لە كۆبونەوەی نێوان یەكێتی و گۆراندا كە لە گردی زەرگەتە بەڕێوەچوو، تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و دوا گۆرانكاریەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان كرا، هەردولاش جەختیان لە یەك ریزی كورد كردەوە.

بەپێی راگەیەنراوێك، ئەمرۆ دووشەمە ٨ی تشرینی دووەم وەفدێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە سەرپەرشتی رەفعەت عەبدوڵا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد و لە لایەن بەختیار عومەر و ژمارەیەك لە ئەندامانی چڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازیان لێكرا.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبونەوەكەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و گۆرانكارییەكان كراوە، بەتایبەت ئەو بارودۆخەی لە دوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان عێراقەوە دروستبووە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، یەكێتی و گۆڕان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی سەرجەم ئەو ڕێوشوێنانە بگیرێتەبەر كە یەكڕیزی گەلی كورد دەپارێزێت و مافە دەستوریەكانی خەڵكی كوردستان بە دی دەهێنێت.

لەبەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی هەرێمی كوردستان و چاككردنی گوزەرانی هاوڵاتیان و خۆ ئامادەكردن بۆ ئەو ئاڵنگاریانەی رووبەرووی هەرێمی كوردستان دەبێتەوە كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا