پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی، دەربارەی سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵدا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر زانیاری ئاسایش و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە لە ماڵێکدا لە گەڕەکی چوارباخ دەست بەسەر ئاژەڵێکدا گیرا، کە بەبێ پشکنین و بەشێوەیەکی ناتەندروست و بەنایاسایی سەربڕدرابوو.
ڕێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند، گۆشتەکە نزیکەی 100 کیلۆ بووە و هیچ پشکنینێکی پێشوەختەی بۆنەکراوە، بۆیە بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی دەست بەسەر تەواوی گۆشتەکە و هەموو ئەو ئامێر و کەرەستانەی بەکارهێنراوە گیراوە و رێکاری یاسایی لەگەڵ خاونەکەی دەگیرێتەبەر.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهەموو جۆرێک سەربڕینی ئاژەڵ لەماڵاندا بۆ هەر مەبەستێک بێت قەدەغەیەوە و لەهەر ماڵێکدا ئەو کارە بکرێت سزای یاسایی دەدرێت.
لەهەمان کاتدا، داوای لە هاوڵاتیان کرد کوشتارگەی سلێمانی بەکاربهێنن بۆ سەربڕینی ئاژەڵەکانیان بۆئەوەی لە زیانە تەندروستییەکان بەدووربن.