پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە عێراق دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی نیسان، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، قردێلەی دەستپێکردنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی لە باشووری عێراق بڕی.

ئەمڕۆ، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە سەردانێکیدا بۆ پارێزگای واست و سایلۆی شاری کوتی ناوەندنی پارێزگاکە، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی ڕاگەیاند.

کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە، لە وەزارەتی بازرگانی عێراق، بڕی 850 هەزار دینار دەدات بە جوتیاران لە بەرامبەر هەر تۆنێک گەنمدا.

هاوکات، بەپێی خەمڵاندنی وەزارەتی بازرگانی، پێشبینیدەکرێت بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی جوتیاران بگاتە نزیکەی چوار ملیۆن تۆن و بەشی پڕکردنەوەی %85ی پێداویستی عێراق لە گەنم بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا