16 كۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران بریندار بوون

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ماوەی پێنج رۆژدا، 16 كۆڵبەر لە سنورەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران برینداربوون.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، رۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە سنوری هەنگە ژاڵی بانە كۆڵبەرێكی خەڵكی سەقز بەتەقەی هێزە ئەمنیەكانی ئێران برینداربووە، هەروەها ڕۆژی شەممەش لە سنووری نەوسوود كۆڵبەرێكی خەڵكی مەریوان برینداركراوە.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لە ماوەی پێنج رۆژدا 16 كۆڵبەر لە سنوری شارەكانی نەوسوود و مەریوان و بانە و سەردەشت لەرۆژهەڵاتی كوردستان بە تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا