“پرۆژە یاسای پارەداركردنی كورتهێنان هەرەسی ئابوری بەدوادا دێت”

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: ئەگەربێتو پرۆژە یاسای پارەداركردنی كورتهێنان لە پەرلەمان تێپەڕێنرێت، عێراق لە هەرەسی ئابوری نزیك دەبێتەوە.

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: وەزیری دارایی عێراق لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بڕی 15 ترلیۆن قەرزی كردووە و ئێستاش بەناوی یاسای پارەداركردنی كورتهێنانەوە داوای 41 ترلیۆنی تر قەرزدەكات.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: بەم پێیە بڕی قەرزەكە بەرزدەبێتەوە بۆ 56 ترلیۆن و زۆربەی ئەم قەرزەش لە یەدەك رادەكێشن، ئەگەر بێتو ئەم پرۆژە یاسایە تێپەڕێت و قەرزەكەش بكرێت ئەوا یەدەكی نەختینەی عێراق شتێكی ئەوتۆی تیدا نامێنێت، عێراق دورنابێت لەهەرەسی ئابوری .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا