لە سەردانەكەیدا بۆ عێراق پاپا دوو شوێنی مێژوویی بەسەردەكاتەوە

ئەم بابەتە 94 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە سەردانە مێژوویەكەیدا بۆ عێراق پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان سەردانی چەند پارێزگایەكی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات و دوو شوێنی مێژوویی بەسەر دەكاتەوە.

بەپێی بەرنامەی كاری سەردانەكەی پاپا بۆ عێراق، جگە لە كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومی و مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق، بڕیارە سەردانی هەریەك لە شاری قەرەقوش و شاری ئور بكات.

شاری قەرەقوش شارێكی مێژووییە و لەلایەن پاشا نەمروودی ئاشوری دروستكراوە، شاری ئوریش مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سێ هەزار و 500 ساڵ پێش هاتنی پێغەمبەر عیسا (س.خ)

پاپای ڤاتیكان، پاپا فرەنسیس لە حەوتی ئەم مانگە لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ شارۆچكەی قەرەقوش، كڵێسای تاهیرەی گەورە بەسەر دەكاتەوە.

كڵێسای تاهیرەی گەورە لەلایەن داعشەوە زیانی زۆری بەركەوتوو و بەتەواوی سووتێندرا، سەردانەكەی پاپای ڤاتیكان، پاپا فرەنسیس بۆ عێراق بە سەردانێكی مێژوویی دادەندرێت، چونكە ئەوە یەكەمجارە لە مێژوودا سەردانی لەو شێوەیە ئەنجام بدرێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک