دانیشتووانی عێراق 42 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پلاندانانی عێراق دوایین ئاماری ساڵی 2022ی بڵاوكردەوە و بە گوێرەی خەمڵاندنەكانی دەزگای ناوەندی بۆ ئامار، ژمارەی دانیشتووانی عێراق بۆ زیاتر 42 ملیۆن كەس بەرزبووەتەوە.

بەگوێرەی داتاكانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتووەتە 42 ملیۆن و 248 هەزار و 883 كەس، هاوكات رێژەی گەشەی دانیشتووان لە ساڵی رابردوو سەدا 2.5 بووە.

لە داتاكاندا هاتووە، رەگەزی نێر 50.5% و رەگەزی مێ 49.5% ی ژمارەی دانیشتووانیان پێكهێناوە، هەروەها بە درێژایی ساڵی رابردوو ملیۆنێك و 310 هەزار كەس لە دایكبوون و لە بەرامبەردا 236 هەزار و 469 كەس گیانیان لە دەستداوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو كەسانەی تەمەنیان لە ژێر 15 ساڵانە رێژەی 40.5% ی دانیشتووانیان پێكهێناوە، هەروەها هێزی كاریش كە لە 15 بۆ 65 ساڵە 56.5% ی دانیشتووانی پێكهێناوە، كەسانی سەرووی تەمەن 65 ساڵیش سەدا 3.1% ی دانیشتووانیان پێكهێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا