هۆكاری پێشێلكارییە ئەمنییەكانی عێراق ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

پەیمانگایەكی بەریتانی ئەو هۆكارانە ئاشكرا دەكات كە بوونەتە هۆكاری ئەوەی پێشێلكاری ئەمنی لە عێراق رووبدەن و بەهۆیەوە ئەو وڵاتە رووبەڕووی چەندین هێرش و پەلاماری نەخوازراو ببێتەوە.

جاك واتلینگ توێژەر لە پەیمانگای شاهانەیی بۆ خزمەتگوزاری ئاسایش و بەرگری لە لەندەن رایگەیاند، رێكخراوی داعش دوبارە نابێتەوە، بەڵام هەندێ كێشەی روون هەیە لەناو هێزە ئەمنیەكانی عێراق وایكردووە بەردەوام ئەو وڵاتە رووبەڕووی گرفتی ئەمنی ببێتەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، هێزە ئەمنییە عێراقییەكان بەشێكی زۆری هاوكاریەكانی هاوپەیمانان لە بواری چاودێریكردن لەدەست دەدەن كە لە رابردودا رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە ئاشكراكردنی پێشوەختەی هێرشەكانی داعشدا.

هاوكات ئەلێكس میلۆ بەرپرسی سەربازی ئەمریكی رایگەیاند، داعش لاوازە، بەڵام بۆشایی ئەمنی هەیەو ئەویش دەیقۆزێتەوەو بوەتە هۆكاری گەڕانەوەی داعش بۆ چالاكییەكانیان لە عێراق.

بەشێك لە هۆكارەكانی دیكەی پێشێلكارییە ئەمنییەكانی عێراق بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، لەماوەی رابردودا بەرپرسانی ئەمنی هەستان بە لابردنی بەربەستە كۆنكرێتی و خاڵەكانی پشكنین.

ئەوەش لەكاتێكدایە كۆتایی هەفتەی رابردو دوو تەقینەوەی بەهێز لە بەغدا روویانداو بەهۆیانەوە 32 كەس گیانیان لەدەستداو 110 كەسی دیكەش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا