نوێترین ئاماری گیانلەدەستدانی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی نوێترین ئامارە سەرەتاییەكان، ژمارەی گیانلەدەستدانی ئاگركەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە زیقار بۆ 60 كەس بەرزبووەتەوە.

شەوی ڕابردوو ئاگرێک لەنێو نەخۆشخانەی ئیمام حوسێنی تایبەت بەکۆرۆنا کەوتەوە، کە بەهۆیەوە ژمارەیەك كەس لەنێو نەخۆشخانەكە برینداربون و ژمارەیەكی دیكەش گیانیان لەدەستدا، كە بەشێكیان كارمەندانی ناو نەخۆشخانەكەن.
بەهۆی ڕووداوەکەشەوە باری نائاسایی ڕاگەیەندرا و سەرجەم تیمە تەندروستییەکان ئامادەکران، بۆ بەهاناوەچوونی بریندارانی ڕووداوەکە.

هەر شەوی ڕابردوو سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی نەخۆشخانە سووتاوەکەی کرد و لەوێ بڕیاری دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە و بەڕێوەبەری تەندروستی شارەکەی دەرکرد و بڕیاری لێکۆڵینەوەی بەپەلەی لەڕووداوەکەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا