پێشمەرگە دەگەڕێتەوە شەنگال

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی هەرێم و عێراق رێككەوتن لەسەر ئەوەی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەدەرەوەی شەنگال جێگیربكرێن.

وتەبێژی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەرێم و بەغدا رێككەوتن لەسەرئاسایكردنەوەی رەوشی شەنگال، بەجۆرێك لەناو شارەكەدا تەنها پۆلیس دەمێنێتەوەو لەدەرەوەی شارەكەش پێشمەرگەو سوپای عێراقیش بەدووری پێنج كیلۆمەتر جێگیردەكرێن.

ئەحمەد مەلا  تەڵاڵ ئاماژەی بەوەشكرد، هەروەها هەردولا رێككەوتن لەسەركردنە دەرەوەی سەرجەم هێزە چەكدارەكانی دیكە لە شەنگال.

وتیشی، “رێككەوتنەكە لەسەر هەردوو ئاستی كارگێڕی و ئەمنییە و كۆتایی بە دەسەڵاتی گرووپە چەكدارەكان دەهێنرێت”.

چاوەڕوانیش دەكرێت رێككەوتنە ببێتە هۆكاری گەڕانەوەی خەڵكی ئاوارەی ئەو ناوچانە كە پێشترو شوێنەكانی خۆیان چۆڵ كردبوو.

دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 پێشمەرگە لەناوچە جێناكۆكەكان و دەوروبەری شەنگال كشانەوەو پۆلیس و سوپای عێراق لە شوێنەكانیان جێگیركران، هەروەها لەناو خۆی شارەكەش چەند گروپێكی دیكە دروست بوون.
ئەمڕۆش شاندی هەرێم بەسەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆ بەئامانجی رێككەوتن لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی شەنگال چوونە بەغدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا