دەست بەسەر بڕێکی زەبەلاح دۆلاری ساختەدا گیرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەسەڵاتدارانی تورکیا، دەستیان بەسەر یەک ملیۆن دیناری ساختەدا گرت، کە لەلایەن شەش تۆمەتبارەوە ئامادەکاری بۆدەکرا بیگوازنەوە بۆ وڵاتی ئەفریقا.

سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا،  زانیارییان پێگەیشت دەربارەی ژمارەیەک کەس کە، دۆلاری ساختە چاپدەکەن و ئامادەکاری بۆ گواستنەوە بۆ وڵاتی ئەفریقا دەکەن، لەدوای بەدواداچوونی هەواڵگری و دۆزینەوەی جموجۆڵی گومانلێکراوان لە ئەمبارێکدا لەشاری ئەستەنبوڵ، تیمێکی ئەمنی هەڵیکوتایە سەر شوێنەکە و شەش کەسیان دەستگیرکرد، کە سیانیان هەڵگری ڕەگەزنامەی سویدی و ئەوانی دیکەش بەڕیتانی و غانایی و تورک بوون.

تۆمەتباران لەناوچەی چیچلی ڤێلایەکی گەورەیان گرتبوو، بەڵام تیمەکە توانیان دەست بەسەر یەک ملیار دۆلاری ساختە لەجۆری 100 دۆلاریدا بگرن، کە تۆمەتباران پارەکەیان کردبووە سندوقێکەوە بۆ گواستنەوەی بۆ ئەفریقا.

هاوکات، سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکرد، ئەمە بە گەورەترین بڕی پارەی دەستبەسەراگیراو لە مێژووی تورکیادا دادەنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا