پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ عیراق گەیشتوینەتە رێککەوتنى کۆتایى و بریارە 107 ملیار دینارى پارەى گەنمى جوتیاران بۆ ساڵى 2023، ڕەوانەى هەرێمى کوردستان بکرێت.
کەمال موسلیم وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى رایگەیاند، لەو 107 ملیار دینارە بڕى 50 ملیار دینارى بۆ سلێمانى و 32 ملیار دینار بۆ هەولێر و 25 ملیار دینار بۆ دهۆک دەبێت.
ئاشکراشى کرد، سبەینێ چەکى پارەى 107 ملیاردینارەکە لە عێراق وەردەگیرێت و هەفتەى داهاتوو پارەکە بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.