پەرلەمانتارێكی ئێران داوای لێبوردنی لە كۆڵبەران كرد

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەری شارەكانی سەقز و بانە، لە پەرلەمانی ئێران دوای ئەوەی لێدوانێكی لەسەر كۆڵبەرەكان ناڕەزایەتیی زۆری لێكەوتەوە، داوای لێبوردنی كرد، ناوبراو وتبووی : كۆڵبەرەكان چەك و مەشروب دەگوازنەوە.

بەهزاد رەحیمی، نوێنەری شارەكانی سەقز و بانە لە پەرلەمانی ئێران رۆژی 7_2_2022 وتبووی: كۆڵبەران چیدیكە كەلوپەلی ناوماڵ وەكو بەفرگر و تەلەفزیۆن ناگوازنەوە، بەڵكو خواردنەوەی كحولی و چەك دەبەنە نێو ئێران.

لێدوانی ئەو پەرلەمانتارە كاردانەوەی زۆری بەدواداهات و رەخنەی زۆری رووبەڕووكرایەوە، كۆڵبەرەكان دەڵێن، لەبەر نەبوونی هەلیكار و دۆخی خراپی ئابووری، خەڵكی شارە جیاوازەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان روو لە ناوچە سنوورییەكان دەكەن و هەوڵ دەدەن لەڕێی كۆڵبەرییەوە بژێویی ژیانیان دابین بكەن.

بەهزاد رەحیمی، نوێنەری شارەكانی سەقز و بانە لە پەرلەمانی ئێران لە وەڵامی ئەو رەخنانەی كە بەهۆی لێدوانەكەیەوە رووبەڕووی كرایەوە وتی، ئەگەر قسەكانم بووبێتە هۆی دڵگرانیی ئەم توێژە زەحمەتكێشە، داوای لێبوردن دەكەم و هەموو هەوڵێك دەدەم هەلیكار بۆ دانیشتووانی ناوچە سنوورییەكان بڕەخسێنرێت.

ساڵانە دەیان كۆڵبەر لە كاتی گواستنەوەی كاڵا و كەلوپەل بە تەقەی هێزە سەربازییەكانی ئێران، یان رووداوەكانی وەكو رووداوی هاتووچۆ، كەوتنە خوارەوە لە بەرزایی، رەقبوونەوە و رووداوە سروشتییەكانی دیكەوە برینداردەبن یان گیان لەدەستدەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا