ڕێککەوتنی نێوان ئیمارات – ئیسڕائیل کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا

پۆڵەتیک پرێس – فەریق حەبیب

په‌یوه‌ست به‌ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئیمارات- ئیسڕائیل هه‌ریه‌ك لەوڵاتانی‌ ئێران‌، توركیا ‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ فه‌له‌ستینی‌، به‌تووندی‌ سه‌ركۆنه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ نێوان ئیمارات-ئیسڕائیل ده‌كه‌ن‌، هاوكات چه‌ندین وڵاتی‌ عه‌ره‌بی‌‌ و ئه‌وروپایش پشتیوانیان بۆ ده‌ربڕی‌.

ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ 13ی‌ ئاب، هه‌ردوو وڵاتی‌ میرنشینی‌ عه‌ره‌بی‌ یه‌كگرتوو(ئیمارات) و ئیسڕائیل، به‌سه‌ر‌په‌رشتی‌ ئه‌مریكا، گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتننامه‌یه‌كی‌ گشتگیر، ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتانی‌ ناوچه‌كەش‌، ناڕه‌زایی ‌‌و به‌رهه‌ڵستی‌ تووندی‌ خۆیان به‌رانبه‌ر به‌و پێشهاته‌ ده‌ربڕی‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، جگه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ فه‌له‌ستینی‌، هه‌ریه‌ك له‌‌ئێران ‌و توركیا به‌تووندی‌ رێككه‌وتننامه‌كه‌یان سه‌ركۆنه‌كرد‌.

لای خۆیەوە، ئێران ڕووداوه‌كه‌ی‌ به‌ ” گه‌مژه‌ییه‌كی‌ ستراتیژی‌” بۆ ئیمارات ناوبرد‌و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌شی‌ كرد كه‌ به‌ره‌نگاری‌ هه‌ر لێكه‌وته‌یه‌كی‌ ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ ده‌بێته‌وه‌، هاوكات توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كشانه‌وه‌ی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ توركیای‌ له‌ ئیمارات كرد.

له‌به‌رانبه‌ریشدا هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی‌ سوڵتاننشینی‌ عومان‌ و میسر، پشتیوانی‌ خۆیان بۆ ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ نیشاندا، به‌ڵام تائێستا ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی، هه‌ڵوێستی‌ ڕوون ‌و ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ خۆیان ئاشكرانه‌كردووه‌.

پەیوەست بە ڕێککەوتننامەی هەردوو وڵات، له‌به‌یاننامه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شی‌ نێوان ئه‌مریكا‌ و ئیسرائیل‌ و ئیماراتدا، باس له‌وه‌كراوه‌، ڕێککەوتنەکە ده‌ستكه‌وتێكی‌‌ دیپلۆماسیی‌ مێژووییه‌و ده‌بێته‌مایه‌ی‌ پته‌و‌كردنی‌ ئاشتی‌ لەرۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه،‌ له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌ی‌ داهاتوودا، ژماره‌یه‌ك شاندی‌‌ ئیسرائیل ‌و ئیمارات كۆده‌بنه‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ واژۆكردنی‌ كۆمه‌ڵێك ڕێككه‌وتننامه‌ له‌بواره‌كانی‌ وه‌به‌رهێنان‌ و گه‌شتیاریی ‌‌و گه‌شتی‌ ئاسمانی ‌‌و ئاسایش ‌و ته‌كنۆلۆژیا ‌و وزه‌ و ته‌ندرووستی ‌‌و رۆشنبیری ‌‌و ژینگه ‌‌و دامه‌زراندنی‌ باڵیۆزخانه ‌‌و چه‌ند بوارێكی‌ تر.

له‌دوای‌ میسر لەساڵی (1979) و ئوردن لە ساڵی (1994)، ئیمارات ده‌بێت به‌سێهه‌م وڵاتی‌ عه‌ره‌بی‌ كه‌ په‌یوه‌ندی‌ ڕاسته‌وخۆ و ئاشكرا له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا دابمه‌زرێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا