چەند تۆمەتبارێک دەستگیرکران کە مامەڵەى خانەشینى قوربانیانى تیرۆریان ساختە کردبوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق و دەستەى دەستپاکی تۆمەتبارانى باندێکى ساختەکردنیان دەستگیرکرد کە مامەڵەى خانەشینى قوربانیانى تیرۆریان ساختە کردبوو.

ئەرشەد حاکم، وتەبێژى دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیی عێراق دەڵێت، دەستگیرکردنى گەورەترین و مەترسیدارترین تۆڕى گەندەڵکار رادەگەیەنین، کە لە ساختەکردنى مامەڵەى خانەشینى قوربانیانى تیرۆرەوە گلاون، ئۆپەراسیۆنى دەستگیرکردنیان لە ئەنبار و بەغدا و سەلاحەدین کراوە، ژمارەیان 34 تۆمەتبار بووە و هەندێکیان فەرمانبەرى دەستەى خانەشینى گشتى و لقەکانى ئەو دەستەیە بوون.

ئەندامانى ئەو باندە، مامەڵەى خانەشینیان بەناو و وێنەى وەهمیەوە ساختە کردووە.

بەڕێوەبەرى پێشووى خانەنشینى سەلاحەدین یەکێکە لە تۆمەتباران و دەڵێت، مامەڵەکان لەلایەن ئەنجوومەنى پارێزگاى سەلاحەدینەوە نێردران بۆ ئێمە و ئێمەش ناردمان بۆ دەستەى گشتیى خانەشینى لە بەغدا، بۆ هەر مامەڵەیەک بڕى یەک ملیۆن دینارم وەرگرت لە رێگەى دەلاڵێکەوە، کە ئێستا ئەویش دەستگیرکراوە.

ساختەکردنى ئەو مامەڵانە لەساڵى 2011 ەوە دەستیپێکردووە، دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى سێ مانگ لێکۆڵینەوەى لە دۆسیەکە کردووە.

بڕى ئەو پارەیەى کە وەرگیراوە بۆ هەندێک لە مامەڵەکان گەیشتووەتە پێنج هەزار دۆلار، تێکڕاى زیانەکانى ئەو دۆسیەى گەندەڵییەش بە یەک تریلیۆن و 32 ملیار دینار دەخەمڵێندرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا